پشووی ڕۆژانی شەممە نامێنێت؟

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پشووی ڕۆژانی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن دەدات و جەختیشدەكاتەوە هەر بڕیارێكی لەو شێوەیە بدرێـت فەرمانبەرانی دیوانی پەروەردەكان ناگرێتەوە و ئەو هەنگاوە پێویستی بە بڕیاری كارگێریی حكومەت هەیە.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەوەی باسدەكرێت گوایە وەزیری پەروەردە ڕایگەیاندووە پشووی ڕۆژانی شەممە هەڵدەوەشێندرێتەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندنە و لە خوێندنگە حكومییەكاندا زۆرینەیان پشووی ڕۆژانی شەممەیان نییە و تەنها خوێندنگە ئەهلیەكانن یاخود چەند خوێندنگەیەكی دیكە هەن ئەگەر بڕیار بدرێت پشووی ڕۆژانی شەممە-یان هەیە و هەڵدەوەشێتەوە.

ئاشكرایكرد، هەڵوەشاندنەوەی پشووی ڕۆژانی شەممە فەرمانبەرانی دیوانی پەروەردەكان ناگرێتەوە و ئەو هەنگاوانە پێویستی بە بڕیاری كارگێریی حكومەت هەیە و ئەوەی كە باسدەكرێت تەنها ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە نەك فەرمانبەرانی پەروەردەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکان بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکانی سنووری شارەکە بەردەوامیی هەیە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کەردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share