پۆلیسی هەڵەبجە: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە پسوڵەی شاری یارییان کۆپیکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، سێ تازەلاو دەستگیرکراون کە لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، پسوڵەیان کۆپیکردووە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجەدا هاتووە، پاش ئەوەی لەلایەن خاوەنی پارکی شاری یاریی هەڵەبجەوە سکاڵا تۆمارکرا کە پسوڵەی یارییەکانی شاری یاریی هەڵەبجە کۆپیکراون، توانرا سێ تۆمەتباری تازەلاو بەناوەکانی (خ. ب، ح) تەمەن 14ساڵ، (ئ .ز. خ) تەمەن13 ساڵ و(ئ. ب. ع) تەمەن 15 ساڵ بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 دەستگیربکرێن و ئێستا راگیراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن هێزە جیاوازەکانی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە هەستان بە دەستگرتن بەسەر ئەو کەلوپەلانەی کە لەلایەن لیژنەی ئامادەکردنی فێستیڤاڵ و قائیمقامی هەڵەبجەوە چوونەژورەوەیان بۆناو فێستیڤاڵ قەدەغەکرابوو، وەک چەقۆ، دەمانچە، جگەرە و ڤەیپ بۆ تەمەنی خوار هەژدە ساڵ، هەروەها رێگریکردن لە بردنەژوورەوەی یاریی ئاگرین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هیچ کەرت و بوارێک نییە لە توانایدا نەبێت سوود لە زیرەکیی دەستکرد وەربگرێت

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی زیرەکیی دەستکرد لە دوبەی، لە ڕۆژی 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی…
زیاتر ببینە

دوا بریاری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە بۆ هەرێم ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆتاییهات و دەشڵێت،” تەیف سامی، وەزیری…
Total
0
Share