بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەیدا بە رۆڵی بەریتانیا لە بەرقەراركردنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە و رایگەیاند، یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە و پێزانینیشی دەربڕی بۆ پشتیوانییە بەردەوامەكانیان لە گەلی كورد و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە، رووداوە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە، عێراق و هەرێمی كوردستان بە وردی تاوتوێكران و جەخت لەپاراستنی ئارامی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرایەوە و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی گرنگی بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان و بەردەوامی لێكتێگەیشتنەكانی دووپاتكردەوە لەپێناو چارەسەركردنی ئاشتییانە و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لاببرێن

شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لەماوەی هەفتەیەکدا لاببرێن”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە…
زیاتر ببینە

‏200 عو‌مره‌كارى كورد له‌ مه‌ككه‌ن.. تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ سعودیه‌ تۆماركرا

له‌ سعودیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركرا، لەكاتێكدا ‏زیاتر له‌ 200 عو‌مره‌كارى كورد له‌و وڵاته‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنى…
Total
0
Share