رێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی چوار لە كاتی خۆیدا بۆ بەغداد دەنێردرێت

رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی چوار لە كاتی خۆیدا بۆ بەغداد دەنێردرێت و هیوادارین پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە لە كاتی خۆیدا بنێردرێت.

راشیگەیاند، حكومەتی هەرێم پابەندییەكانی جێبەجێكردووە و هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی دوو و سێیە و هیچ گۆڕانگارییەكی بەسەردا نایەت، تەنها ئەو مووچەخۆرانەی خانەنشین دەبن لە لیستەكە دەردەكرێن.

راشیگەیاند، ئەگەر هیچ كێشەیەك دروست نەكرێت ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەردەوامدەبێت و جگەلەوەش لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئێستادا خاوێنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ” دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە”. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share