ڕیاڵ و بارسا ناتوانن.. کۆرۆنا ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕادەگرێتەوە؟

چەندین یاریزانی ئەتلەتیکۆ تووشی کۆرۆنا بوون و ڕێژەکە بەردەوام لە زیادبووندایە

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەنێو یاریزانانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیدا تەشەنەیکردووە و ڕێژەی توشبووان لەم یانەیە گەیشتووەتە شەش یاریزان.

سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ تەوژمی یەکەمی کۆرۆنا لە ئەوروپا، چەند یاریزانێکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە یاریکردن دوورکەوتنەوە، بەڵام دووبارە یانەکە کەوتووتەوە بەر تەوژمی دووەم و لە تواناکانی چەندین یاریزانی بێبەش بووە.

دوای ئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەوە توشبوونی هەریەک لە یانیک کاراسکۆ و ماریۆ هێرمۆسۆ و جواو فیلێکس و موسا دیمبیلی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەریەک لە هیکتۆر هێرێرای مەکسیکی و تۆماس لیماری فەرەنسی بەهەمان شێوە کەرەنتینکران، پێشتریش ڕینان لۆدی و سیمی ڤێرسالکۆ و لویس سوارێز و لوکاس تورێرا و دیێگۆ کۆستا و سانتیاگۆ ئاریاس و دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر تووشی هەمان ڤایرۆس ببون.

بەپێی ڕاگەیانراوێکی ڕۆخی بلانکۆس، هێرمۆسۆ و لیمار بەهەمان شێوە تووشی کۆرۆنا بوون و ئەنجامی پشکنینەکانیان “پۆزەتیڤ” بووە، بەڵام یاریزانانی دیکە ئەنجامی پشکنینەکانیان خاوێن بووە.

ئەتلەتیکۆ مەدرید لەم وەرزەدا بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگای گرتووە، هەروەها یارییەکی دواخراویشیان هەیە و جیاوازیان لەگەڵ نزیکترین ڕکابەریان کە ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەیە بۆ هەشت خاڵ فراوان بووە.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیایەکی ئەمریکی بە بڕی 42 ملیۆن دۆلار پاڵپشتیی عێراق دەکات بۆ نوێکردنەوەی فڕۆکەکانی

بابەتی دواتر

سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی لە كەركوكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share