سۆڵشایەر لە لێواری دوورخستنەوەدایە و دوو ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی

 

بۆردی کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد، چاوەڕوانی ئەنجامەکانی داهاتووی ئولی گۆنار سۆڵشایەر دەکات و لە ئەگەری شکستی دیکەدا ڕاستەوخۆ بڕیاری دوورخستنەوەی دەدەن.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد لەسەرو هەمووانەوە ئید ودواردی بەڕێوبەری جێبەجێکار، دەستیان بە چاودێریکردنی ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری یانە کردووە و چاوەڕوانی ئەنجامەکانی چەند هەفتەی داهاتووی دەکەن لە ناوخۆ و دەرەوەی ئینگلتەرا.

لە ئەگەری تۆمارکردنی دۆڕاندنی هاوشێوەی تۆتنهام (6-1) بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە نەرویجییەکە دەدەن، لە جێگەی ڕاهێنەرێکی ئەزموندار دابین دەکەن کە بتوانێت یانەکە لە مەترسی کەوتنەوە بۆ کەناری ئارامی بگوێزێتەوە.

میرەر دووپاتیدەکاتەوە، یەکەم پاڵێوراو بۆ بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی سۆڵشایەر بریتیە لە ماوریسیۆ پۆچتینۆی ئەرجەنتینی ڕاهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز، کە لە ئێستادا بێکارە و چاوەڕوانی ئۆفەری یانەیەکی گەورەی ئەوروپایە.

کێشەی گواستنەوەی پۆچتینۆ لە یانەکانی مانچستەر سیتی و پاریس سانت جێرماندایە کە بەهەمان شێوە کەناڵی گفتوگۆیان لەگەڵدا کردووەتەوە، بەدوور نازانرێت پێشوەخت ڕێککەوتنی لەگەڵدا بکەن.

ئید ودوارد و هاوکارانی ئامادەکارییان بۆ شکستی گواستنەوەی پۆچتینۆ کردووە و ڕاین گیگزی ئەفسانەی یان و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وێڵزیان وەک پاڵێوراوی دووەم دیاریکردووە.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، یەک شەممەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

مۆدریچ: نابم بە بارگرانی لەسەر ڕیاڵ مەدرید و لەم حاڵەتەدا دەڕۆم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نهێنییەکەی لاپۆرتا ئاشکرابوو

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا لە دوواین چاوپێکەوتندا ئاماژەی بەوەکردووە، کە یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی 2022 چوار تاوەکو…
Total
0
Share