ئیتاڵیا رێوشوێنی بەپەلە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی دەگرێتەبەر

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەڵێت، وڵاتەکەی رێوشوێنی بەپەلە دەگرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەری نایاسایی دوای ئەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی کۆچبەرانی تۆمارکرد.

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە وتارێکی ڤیدیۆیدا سەبارەت بە پرسی کۆچی نایاسایی رایگەیاند، ئەو فشارەی کۆچبەرانی نایاسایی لەسەر ئیتاڵیا کە لە سەرەتای ساڵەوە رووبەڕووی بۆتەوە، بەرگە ناگیرێت، ئیتاڵیا و ئەوروپا ناتوانن ئەم ژمارەیە وەربگرن.

ئەوەشی خستەڕوو کە داوای لە چارڵز میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا کردووە پرسی کۆچبەری نایاسایی بخاتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا لە مانگی تشرینی یەكەمدا.

مێلۆنی ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتی ئیتاڵیا بەنیازە رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاتنی کۆچبەران بۆ کەناراوەکانمان”.

ئەوەش لەکاتێکدایە باری نائاسایی لە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا راگەیەندرا، دوای ئەوەی لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار کۆچبەر گەیشتنە ئەو دوورگەیە.

بابەتی پێشتر

عێراق لە ریزبەندیی کاریگەرترین وڵاتانی جیهاندایە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێک: سکاڵا تۆمارکردن بۆ رێگریکردن لە ناردنی قەرز بۆ هەرێم تەنها موزایەدەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share