هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بنکەیەکی سەربازیی لە کۆبانێ بە هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” دروستدەکات.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتوون و بڕیارە بنکەیەکی سەربازیی لەو شارەدا دروستبکەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، دروستکردنی بنکە سەربازییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مەبەستی سەرەکی لە دروستکردنی بنکە سەربازییەکە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئاسایش و کەمکردنەوەی مەترسیی داعش و گروپە چەکدارەکانە لە شارەکەدا.