هەسەدە کوژرانى ژمارەیەک سەربازى تورکیا رادەگەیەنێت

هەسەدە ئەنجامى ژمارەیەک چالاکیی شەڕڤانان لە دەوروبەرى قەرەقۆزاق بڵاودەکاتەوە.

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانى تورکیاى داگیرکار و گروپە بەکرێگیراوەکان، ئێوارەى دوێنێ هێزەکانیان زنجیرەیەک هێرشیان بۆسەر بنکەى ئەو هێزانە لە دەوروبەرى پردى قەرەقۆزاق ئەنجامدا.

ئەوەشى خستەڕوو، لەو هێرشانەدا سێ سەربازى تورکیا کوژران و دووانى دیکەش برینداربوون.

یەکەکانى شەهید هارون خاڵێکى سەر بە بەکرێگیراوانیان لە گردى قەرەقۆزاق کردە ئامانج و بەتەواوى خاپوریانکرد، وەک ئەوەى هەسەدە ئاماژەى پێداوە.

ئەوەشى خستەڕوو، لە بەرەى بەنداوى تشرین، شەڕڤانان فڕۆکەیەکى درۆنى خۆکوژیان لە دەوروبەرى بەنداوەکە خستەخوارەوە.

هەسەدە روونیشیکردەوە، لە بەرامبەردا لەلایەن فڕۆکەوانیى سەربازیى تورکیاوە دەوروبەرى بەنداوەکە، گوندەکانى تینە و غەسق لە باشوورى کۆبانێ و شارۆچکەى شێخلەر لە رۆژئاواى کۆبانێ بۆردومانکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ حاجی: دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە تابلۆی ئۆتۆمبێلێكی تری دروستكردووە و بۆ ئۆتۆمبێلەكەی داناوە

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوویەتی، ئەمڕۆ مەفرەزەكانی هاتوچۆی ناوشار تێبینی ئۆتۆمبێلێكیان كرد…
زیاتر ببینە

“تا دوای جەژنی ڕەمەزان خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت”

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ تاوتوێدەكات، یەكێتیی مامۆستایان پێشنیازیكردووە دەرگای خوێندنگەکان بە ڕێکاری توندی…
Total
0
Share