لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن پابەندنەبن بە پێدانی پارەی کۆکردنەوەی خاشاک و سزای هاتوچۆ

دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، بڕیاریدا گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتییان کە سپێردرابوو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت پوچەڵبکاتەوە.

پارێزەر جەمال حەمەڕەشید، ئەمڕۆ دووشەممە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، “داوایەکمان لە سەر باتڵ بونی گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتییان کە سپێردرابوو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بردەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە بە پێی یاسا کۆکردنەوەی ڕسومات و باجی دەوڵەت ئەرکی دەوڵەت خۆیەتی نەک بیدات بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت”.

ڕوونیشیکردوەتەوە، “هەر بە پێی ئەم بڕیارەی دادگای پێداچوونەوە لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن پابەندنەبن بە پێدانی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک”.

جەختیشی كردووەتەوە، بەپێی بڕیارەكە بەهەمانشێوە کۆکردنەوەی پارەی ئاو لەلایەن کۆمپانیاوە نایاساییە و هاوڵاتییان دەتوانن پابەند نەبن، تا ئەوکاتەی فەرمانگەی تایبەتمەند دەبێت خۆی هەڵسێت بە کۆکردنەوەی ئەو پارانە لە هاوڵاتییان”.

جەختیلەوەشکردوەتەوە، “بەهەمان پێوانە ئەو گرێبەستەشی کە حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا کردوویەتی بۆ کۆکردنەوەی پارەی سزای کامێرای هاتوچۆ بەهەمانشێوە نا یاسایییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا…
زیاتر ببینە

سلێمانى.. له‌ سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن ‏

قائیمقامی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتى كه‌میی غاز له‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و له‌ ‏سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. ‏ چەند…
Total
0
Share