لە شارەزوور سێ تۆمەتبار بە چوار کیلۆگرام تی ئێن تی و چەکی دیکەی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، سێ تۆمەتباریان بە بڕی چوار کیلۆگرام تی ئێن تی و چەندین جۆر چەک و تەقەمەنیی بێمۆڵەت و نایاساییەوە دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتبار کە کاری قاچاخچێتیی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنیی نایاساییان کردووە، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکراون.

تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی، ( س، م، م ) و ( ڕ، م، ع ) و (ج، ک، ع ) بە بڕیاری دادوەر راگیراون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام تی ئێن تی و 53 پارچە چەکی مامناوەند و چەکی ڕاو و 10 بۆمبی دەستی لەجۆری نارنجۆک و نزیکەی دوو هەزار فیشەکی جۆراوجۆر و چوار دوربینی سەر چەکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: حەوت ڕۆژە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارەکەی زەڵم بەردەوامە

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، حەوت ڕۆژە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارەکەی زەڵم بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
Total
0
Share