لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ئاژه‌ڵێك و بڕێكی زۆر گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراودا گرت كه له ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه و به‌بێ پشكنینی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ربڕاون.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر، لیژنه‌ی سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی ماڵێكی له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار کرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر 184 كیلۆگرام گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراودا گرت.
ئاشکراشکرد، جگە لە گۆشتە هندییەکە خاوه‌ن ماڵه‌كه گوێره‌كه‌یه‌كی دوور له رێنمایی و به‌بێ پشكنینی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ربڕیوە، كه كێشه‌كه‌ی 160 كیلۆگرام بووه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاورده‌كردنی گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌یه و له‌هه‌ر شوێنێكدا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، ته‌واوی گۆشته‌كه له‌ناوده‌برێت و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
جەختیشیکردەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی گۆشته هندییه‌كه و ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێترێنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.