سۆران عومەر:200 هەزار دینار بە خانەنشینان دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “200 هەزار دینار بە خانەنشینان دەدرێت”.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوو 100 هەزار دیناریی بە خانەنشینان دەدرێت، یەکەمیان لە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق هەیە بۆ ئەوانەی مووچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمترە، ئەمە جێبەجێکراوەو بەردەوامە.
دەشڵێت، “دووەمیان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ ئەوانەی مووچەکانیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە، ئەم 100 هەزارەیان ئێستا تەنها خانەنشینانی عێراق وەریدەگرن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران”.
باس لەوەشدەکات، داوامکردووە ئەو 100 هەزار دینارە خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە.
سۆران عومەر دەڵێت، “پێشتر هەرێمی کوردستان خۆی ئەمەی جێبەجێکردووە و داویەتی بە خانەنشینان، لە مانگی یەکەوە عێراق دەڵێت ئەو 100 هەزارە بە خانەنشینانی هەرێم نادەین”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین. نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا…
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووسێک: بەشێک لە راگەیاندنەکان ئامادەنین پیشەییانە رووماڵی سەرجەم رووداوەکان بکەن

 سمکۆ کەریم رۆژنامەنووس و نووسەر رایگەیاند، بەشێک لە راگەیاندنەکان گرنگی بە رووماڵکردنی ئەو رووداوانە نادەن کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیان…
Total
0
Share