لوتكەی ئاپیك داوای سەردەمێكی نوێ لە وەبەرهێنان و گەشەی ئابوری دەكات

سەرۆك شاندی وڵاتان لە لوتكەی مونتەدای هەماهەنگیی ئابوریی ئاسیا و زەریای هێمن (ئاپیك) داوای سەردەمێكی نوێ لە وەبەرهێنان و گەشەی ئابوری دەكەن.

راگەیەندراوی كۆتایی سەرۆك شاندەكان لە لوتكەی ئاپیك جەختیكردەوە لەسەر پێویستی دەستەبەركردنی گەیشتن بە سەرچاوەكانی وزە لە ناوچەكەدا.

تیایدا هاتووە، “هەوڵدەدەین بۆ كردنەوەی سەردەمێك كە تیایدا هەلی كاری گونجاو و وەبەرهێنان و گەشەی ئابوری دەستبەربكرێت”.

ئاپیك، مونتەدای بازرگانی و ئابورییە 21 گەورە ئابوری لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن لەخۆدەگرێت. لوتكەی ئەمساڵ لەنێوان 11 تا 17ی تشرینی دووەم لە سان فرانسیسكۆ-ی ویلایەتی كالیفۆرنیا گرێدرا، بەمەش سەرۆكایەتیی 2003ی ئاپیك لەلایەن ئەمریكاوە كۆتایی هات.

بابەتی پێشتر

پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی تایبەت بە کوردانی خۆراسان لە سلێمانی دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

مەراسیمی ناساندنی كاندیدەكانی یەکێتی ئەنجام دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دابەزی و هۆکارکەشی بۆ ئەو شەپۆلە کارەساتبارەی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە لە هیندستان، کە کاریگەری…
Total
0
Share