شەوی بەرات دیاریکرا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، سبەی شەو بەراتە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە 14 لەسەر 15 ی مانگی شەعبان بە شەوی بەرات لە هەرێمی کوردستان ناسراوە.

شەوی بەرات، لە هەرێمی کوردستان زیاتر وەک بۆنەیەکی کۆمەڵایەتیی ناسراوە، چونکە هیچ چالاکییەکی ئاینی تێدابەڕێوەناچێت.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەک نەریتێک منداڵان لە شەوی بەراتدا بە ماڵاندا دەگەڕێن و نوقڵ و شیرینی کۆدەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێم: گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون و دەبێت عومرەکاران بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی راگرتووە، دەبێت عومرەکاران…
Total
0
Share