مامەڵە و نووسراوەکانى فەرمانگەیەک لە سلێمانى بە ئەلیکترۆنى دەکرێت

بۆ پاراستن و رێگریکردن لە فەوتانیان شارەوانیى سلێمانى نووسراوەکانى تایبەت بە مۆڵەت و بڕیارەکانى ئەنجومەنى شارەوانى بە ئەلیکترۆنى دەکات.

سەرۆکایەتیى شارەوانیى سلێمانى رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنراوە بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنی داتای هەموو مۆڵەتە نیشتەجێ و بازرگانییەکان لە ماوەی ساڵانی 1988 تا 2024، هەروەها بڕیارەکانی ئەنجومەنی شارەوانی لە ساڵی 2000وە.

دەشڵێت، “ئامانجی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە پاراستنی مامەڵەکانی هاوڵاتییانە، لەڕێگەی دروستکردنی داتابەیسێکی ئەرشیفی رەسمى کە هەموو مۆڵەت و بڕیارەکانی تێیدا تۆماردەکرێن”.

ئەم داتابەیسە وەک سەرچاوەیەکی یاسایی و پشتڕاستکراو کاردەکات، بۆیە هاوڵاتییان لەکاتی ونبوون یاخود لەناوچوونی بەڵگەنامەکان دەتوانن بە ئاسانی و بە هۆکاری یاساییەوە مامەڵەکانیان لە فەرمانگەکە وەربگرنەوە، وەک ئەوەى شارەوانیی سلێمانى ئاماژەى پێداوە.

دووپاتیشیدەکاتەوە، هەروەها ئەم کارە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاساکان و پاراستنی مافەکانی هاوڵاتییانە، بە تایبەتی لە بواری مۆڵەت و بازرگانی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەم هەنگاوە بەرەو سیستمێکی روون و کارای بەڵگەنامەکانی پیشەدارییەوە دەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی بڵاوكردووەتەوە و تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم پێشخراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی خۆی بە بەشێک لە خەباتی پیشەیی و مەدەنیی مامۆستایان دەزانێت

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کەردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share