کارۆخ سەید رزگار: ئەوەی بەرامبەر هەرکییان دەکرێت بەرهەمی سیاسەتی چەوتی پارتییە

سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەڕوونی ئەوەی لە بەرامبەر عەشیرەتی هەرکییان دەکرێت، بەرهەمی سیاسەتی چەوتی پارتییە.

کارۆخ سەید رزگار، سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “پەنابردن بۆ پڕچەککردنی خێڵ و عەشیرەت، لاوازکردنی دادگاکان، داخستنی دەرگاکانی دیموکراسی و ئازادی بەڕووی هاوڵاتییانی هەولێر و دهۆک، کردنەوەی دەرگا بۆ خێڵ و عەشیرەتەکان کە رۆڵ بگێڕن لە جیاتی یاسا، هەر ئەمە بەرهەمەکەی دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر دەبێت عەشیرەت لێت هەڵبگەڕێتەوە و لوولەی ئەو چەکانەی کە خۆت بە دیاری بۆت ناردوون، گەرمبکات بە رووی کوڕی فەقیر و هەژاردا و، بیانکوژێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم، رایگەیاند، “وەزارەتی دارایی فیدراڵ دادپەروەر نەبووە”. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی…
Total
0
Share