منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لە ناحیەی رزگاری، بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە لە ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری مان بارهەڵگر لە منداڵێکیدا و برینداریکرد پاشان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا”.

باس لەوەشدەکات، “بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە منداڵەکە گیانیلەدەستدا، کە تەمەنی شەش ساڵە و دانیشتووی ناحیەی رزگارییە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی: لە پڕۆژەی تاکسیی میتەر تا كیلۆمه‌تره‌كه‌ زیاتربێت نرخ كه‌مده‌بێته‌وە

پڕۆژەی تاکسیی میتەر ڕادەگەیەندرێت و بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانیش دەڵێت، نرخەکان لە بەرژەوەندیی سەرنشنینان دەبن. جه‌میل كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی…
Total
0
Share