پۆلیسی سلێمانی، رایگەیاند، پیاوێکی بە رەگەزنامە عەرەب بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێکی بەڕەگەزنامە عەرەب لەماڵێکدا کوژراو کاتی روودانی تاوانەکە تۆمەتبارێک لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکرا، دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 406 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی دیکە دەرکرد، هێزەکانی پۆلیس لەبەدواداچونەکانیان بەردەوامبوون بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار و دەستگیرکردنی.
دەشڵێت، سەرئەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن بەهاوکاریی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان لەو پارێزگایە دەستگیربکرێت.
باس لەوەشدەکات، ئێستا تۆمەتبار (ع، ع، ع) کە بە رەگەزنامە عەرەبە و هاوسەری کوژراوەکەیە، بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.