هاتوچۆی هەولێر لەبارەی وەستانی راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە نەوەستاوە و کاریپێدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە (وکالة) لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەوستێت و کاری پێناکرێت، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ئەو هاوڵاتییانەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان بە بریکارنامە ئەنجامداوە، سەردانمان بکەن و قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەشی تۆمار دروستببێت”.

دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان نەوەستاوە و بەردەوامیش کاری پێدەکرێت، ئەوەی هەیە تەنها دەنگۆیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوڵاتییان سزادەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە چاودێریی ژمارە تەلەفۆنەکانی خزمەتگوزاریی چاککردنەوەی کارەبا…
Total
0
Share