ژمارەیەک خانەنشینی پێشمەرگە لە دژی بڕینی مووچەکانییان گردبوونەوە

ژمارەیەک خانەنشینی پێشمەرگە لە دژی بڕینی مووچەکانییان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، بەشێکی زۆری مووچەکانمان بڕدراون و تەنها 500 هەزار بە هەر یەکێکمان دراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سلێمانی ژمارەیەک خانەنشینی پێشمەرگە لە دژی بڕینی مووچەکانییان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، بەشێکی زۆری مووچەکانمان بڕدراون و تەنها بڕی 500 هەزارمان لە کۆی مووچەکانمان وەرگرتووە.

خانەنشینان ئاماژەیان بەوەداوە، خانەنشین هەیە مووچەکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار دیناربووە، بەڵام بەهۆی بڕیارەکەوە 800 هەزاری لێ بڕدراوە و تەنها 500 هەزاری وەرگرتووە.

دەشڵێن، ئەمە ستەمێکی ئاشکرایە کە لە خەڵکی سلێمانی و خزمەتی پێشمەرگە دەکرێت، هەروەها وەک خانەنشینی سەربازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە، روونکردنەوەمان لەبارەی هۆکاری بڕینی مووچەکانمان پێنەدراوە و تاوەکو ئێستا هیج لایەنێک هەوڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ریشەیی کێشەی جوتیاران بکات

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، رایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ریشەیی کێشەی جوتیاران بکات. دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی…
زیاتر ببینە

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کوژرا

  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و کارمەندێکی هێزەکانیان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سێ مانگ دەدرێت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراو بۆ وەرگرنتی UPN

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیارێکی تایبەت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراوى زانکۆکان دەرکرد. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا…
Total
0
Share