پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان راگەیەندرا

سەرۆکایەتیی کۆماری لوبنان بڵاویکردەوە، نەواف سەلام حکومەتی نوێی لوبنان بە بەشداریی 24 وەزیر پێکدەهێنێت.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری لوبناندا هاتووە، سەرۆک جۆزێف عۆن مەرسومی پەسەندکردنی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی نەجیب میقاتی و راسپاردنی نەواف سەلام بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دەرکردووە.

حکومەتە نوێیەکەی لوبنان لە 24 وەزیر پێکدێت، ئەمیش پاش کۆبوونەوە و رێکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەبارەیەوە.

حکومەتە نوێیەکە لەبەردەم چەندین ئالنگاریی گرنگدایە، دیارترینیان نوێکردنەوەی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: لە سویسرا لەسەر هەنگاوە بنچینەییەکان ڕێککەوتین

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتیی وڵاتانی نێوەندگیر، میکانیزمێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی کۆتاییهێنان بە شـ.ـەڕی…
Total
0
Share