فەرەنسا: چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران مەترسیدارن

ئاڵای ئێران و فەرەنسا

فەرەنسا هانی ئێران دەدات چالاكییە ئەتۆمییەكانی “كە خاوەن مەترسیی بێپێشینەن” كەمبكاتەوە، لەكاتێكدا نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەوروپا چاوپێكەوتن دەكەن بە ئامانجی تاوتوێكردنی هەوڵەكانی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی پەكخراو لەگەڵ ئێران.

ڕۆبەرت مالی، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران چووە پاڵ هاوتا فەرەنسی، بەریتانی و ئەڵمانییەكانی لەو كۆبوونەوەیەی پاریس میوانداری دەكات، لەكاتێكدا وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە “كاتێكی هەستیار”ی هەوڵەكانی ڕزگاركردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناویدەبات.

ئان كلێر لۆجاند، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا وتی، “زۆر گرنگ و پێویستە سەبارەت بە ئێران چالاكییە مەترسیدارە بێپێشینەكانی بوەستێنێت كە لە سایەی پێشێلكردنی ڕێككەوتنەكەدا ئەنجامی دەدات، بەخێرایش هەماهەنگیی تەواوەتی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەستپێبكاتەوە”.

ئاژانسە نێودەوڵەتییەكە چاودێریی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەكات كە ئامانج لێی سنوورداركردنی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێرانە لە بەرامبەر هەڵگرتنی ئەو سزایانەی بەسەر تاران-دا سەپێندراون.

لە ساڵی 2018 ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی پێشوودا كشانەوەی لە ڕێككەوتنەكە و سەرلەنوێ سەپاندنی سزای بەسەر تاراندا دەستپێكردەوە.

لەوكاتەشەوە ئێران چالاكییە ئەتۆمییەكانی چڕكردووەتەوە و لەئێستادا زۆرێك لە لایەنەكانی ڕێككەوتنەكە پێشێل دەكات.

چالاكییە ئەتۆمییەكەی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم دەگرێتەوە، كە بەشێك لە وڵاتانی جیهان مەترسییان هەیە لە دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمیدا بەكاربهێنرێت.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: سزاکانی ئەمریکا دژن لەگەڵ بانگەشەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان

دوای ڕاگەیاندنی سزای نوێ بەسەر پرۆگرامی درۆنەکانی ئێراندا لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەپاندنی ئەو…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو: جەخت لەسەر پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەینەوە

‎ئەمریکا، سعودیە، بەحرەین، ئوردن، کوەیت، قەتەر و ئیمارات، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران…
Total
0
Share