نرخی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی یەدەگی ئەمریکاوە دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەم دابەزی ئەمەش بۆ بەرزبوونەوەی یەدەگی خاوی ئەمریکاوە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، هەروەها هۆکارێکی دیکەی دەگەڕێتەوە بۆ ترس لە ڕێکارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت و بەڕێژەی %0.5 دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 55.82 دۆلار.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس نرخەکەی 27 سەنت و بەڕێژەی %0.5 دابەزی و گەیشتە 53.04 دۆلار.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکانی پەیمانگای پەترۆڵی ئەمریکی، یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکی 2.6 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەیەکدا زیادیکردووە، لەکاتێکدا شیکەرەوەکانی بازاڕی نەوت و وزە پێشبینی دابەزینی یەدەگی نەوتی ئەمریکییان دەکرد بە بڕی 1.2 ملیۆن بەرمیل.

بابەتی پێشتر

بایدن لە یەكەم ڕۆژی دەستبەكاربوونیدا 15 بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

یەكێك لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی ئەمریكا دەستی هاوكاری بۆ بایدن درێژكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی بە بەشداریی عێراق لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی…
Total
0
Share