پەرلەمانتارێك: لەبارەی مووچەوە هەرێم و بەغداد بەڵێنیان داوە پابەندی رێككەوتنەكان بن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد، لیستی مووچەی مانگی یەك دەبێتە بنەما بۆ ئەمساڵ و مووچەی مانگەكانی دیكە دەنێردرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە لیستی مووچەی مانگی یەك دەبێتە بنەما بۆ مانگەكانی دیكە و زیاد و كەمی تێدا ناكرێت.

وتیشی، “داواكاریی ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی كە پێویستە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانیان بۆ خەرجبكرێت و هەرێم و بەغداش بەڵێنیانداوە پابەندی رێككەوتنە بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە،…
Total
0
Share