عوسمان گوڵپی: لە مانگی دووداین تائێستا مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابەش نەكراوە

وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتوو رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو نەكراوە و دەشڵێت، “لە مانگی دووداین تائێستا مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابەش نەكراوە”.

عوسمان گوڵپی وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتوو رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا حكومەت ئامادەنەبوو باسی مانگرتووان بكات و لە كاتێكدا ماوەی نۆ رۆژە مامۆستایان لە مانگرتن بەردەوامن.

وتیشی، “لە ئێستادا لە مانگی دووداین مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابەش نەكراوە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین پشتیوانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی سەرۆکی حکومەت سووکایەتی بە خەڵکی سلێمانی دەکات و هاوڵاتییان بە “كۆمێنتی هێلكە” وەڵامی دەدەنەوە

“ئه‌مساڵ مێشكوژ و ته‌شتی حه‌مام و فڵچه‌ی ددان و قوڵینه‌ی نان ڕه‌واجیان هه‌یه‌”، ئەمە ناونیشانی بابەتێکی میدیایی ڕاگەیاندن…
Total
0
Share