کەشناسی: نمەباران و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان نمەباران لە شارەکان و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

پێشبینییەکانی کەشناسی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕ پچڕ و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای سلێمانی) رێژەی دابارین زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە کاتەکانی ئێوارەدا کەش بەرەو سەقامگیربوون دەچێت، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.

نزمترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو نزمدەبێتەوە بەگشتی بۆ ئەم شەو  بە (2-3) پلە و بەرزترین پلەش بۆ ئەمرۆ لە زۆربەی ناوچەکان  نزیکدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نەبێت کەمێک نزمتردەبنەوە.

هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە  بەتایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زوودا  .

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوور نزمتردەبنەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی پابەندی رێنماییەکان نابن سزادەدرێن

هاتوچۆی دەربەندیخان سزای ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانە دەدات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامەکان پارک دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
زیاتر ببینە

کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژراوە و کەسێکی دیکە ئەشکەنجە دراوە

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە ئەشکەنجەی…
Total
0
Share