راگەیەندراوێكی بەپەلە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رێگای دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە كاتژمێر 8:20 و 8:25 خولەكی ئێوارە لە ڕێگای دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی بە بۆرییەكانی ئاوی وێستگەكە گەیاندووە و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستان شەرمەزار دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: گيانله‌ده‌ستدانى سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رۆژنامەنووسان: رەخنەمان لێبگرن و بە رەخنەکانتان گەورە دەبین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ژینگەیەكی ئازادمان فەراهەمكردووە…
Total
0
Share