لە سنووری هەولێر ئەگەری روودانی شەڕ هەیە

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە گوندی گردەرەشە لە سنووری پارێزگای هەولێر كەسایەتیی دیاری ئەو گوندە، خورشید هەركی بەهۆی كێشەیەكەیەوە لەگەڵ كۆمپانیای كار و خالید خۆشناو، بە چەكی قورسەوە بەرامبەر بە یەك وەستاون.

هاوكات چەند سەرچاوەیەك لە‎خەڵكی گوندەكەوە رایانگەیاندووە، “ئێمە بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەین بێنە سەر خاكی ئێمە كاربكەن و دەبێت رەزامەندیی ئێمەی لەسەربێت و ‎لە ئێستادا خەڵكەكە بە چەكی قورسەوە وەستاون لەوێدا و دەڵێن، “هەرك كەسێك بێت خوێن دەڕێژین”.
هەر بەپێی زانیارییەكان كێشەكە لەو كاتە دەستیپێكردووە كە كۆمپانیای كار دەستی بەسەر 300 دۆنم زەوی و زاری هاوڵاتییاندا گرتووە و هاوڵاتییانی سنوورەكە داوای قەرەبوویان كردووە، بەڵام كۆمپانیاكە رەزامەندنەبووە.

گوندی گردەرەشە سەر بە ناحیەی كەورگۆسكە لە سنووری پارێزگای هەولێرە كە 30 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگاكەوە دوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی تیمەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تیمەكانمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هاوڵاتییان پەیوەندی بە ژمارە 115ەوە بكەن بەهانایانەوە…
Total
0
Share