پلەدارێكی پێشمەرگە لە هەولێر كوژرا

پلەدارێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر كوژرا.

بەیانیی ئەمڕۆ عەقید (فوئاد شەهید زرار) ئەفسەر لە لیوای 18ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن كەسێكەوە كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان قوربانییەكە لەگەڵ بكوژدا بووەتە شەڕیان و گوللـەیەك بەر قاچی كەوتووە، بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە بەهۆی كاریگەریی برینەكەوە گیانیلەدەستداوە.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، تائێستا هۆكاری كێشەكە و كوشتنی نەزانراوە.

ئەوەشی وت، تەرمەكەی بۆ پزیشكی داد گوازراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی: ئەمساڵ ئاوی ژێرزەوی بوژانەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ دابەزینێکی مەترسیدار لە ئاستی ئاوی ژێرزەوی ڕووینەداوە. خومار نەجم، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی…
Total
0
Share