پاشەكەوتی مووچە دراوەتەوە بە چەند مامۆستایەك؟
یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوە دەدات

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ چەند مامۆستایەك دەدات و بەرپرسێكی ڕێكخراوەكەش دەڵێت، “ئەو بڕە پارەیەی دەدرێتە ئەو مامۆستایانە پاشەكەوت نییە، بەڵكو دەرماڵەیەكە لەبەرامبەر دەوامی زیادەدا بۆیان خەرجكراوە”.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چەند خوێندنگەیەك لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان هەن كە ڕۆژانە دەوامیان تاوەكو ئێوارەیە و ئەگەر مامۆستایەك لە خوێندنگەیەك تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەوام بكات ئەوان تا كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ دەوامیان كردووە و لە بەرامبەردا دەرماڵەیەكیان پێدراوە.

ئاشكرایكرد، ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ئەو دەرماڵەیە بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجنەكراوە و بەهۆیەوە زۆرینەی مامۆستایانی ئەو خوێندنگەیانە داوای گواستنەوەیان كردبوو، دواتر حكومەت بڕیاریدا دەرماڵەكەیان بۆ خەرجبكرێت.

بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایان جەختیكردەوە، هیچ بڕە پارەیەك بەناوی پاشەكەوتی مووچەوە بۆ مامۆستایان خەرجنەكراوە و تەنها ئەو دەرماڵەیە كە لەبەرامبەر دەوامی زیادەدا بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری دەربارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی ئایندەدا

تائێستا هیچ هەنگاوێك بۆ دەستپێكردنەوەی بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنراوە و پەرلەمانتارێكیش بەدووریدەزانێت بەغداد لەم دۆخەدا پشكی بودجەی…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ دیمەشق رێككەوتووین كە چارەسەری كێشەكان بە شەڕ رەتدەكەینەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، لەگەڵ دیمەشق لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان رێككەوتوون و شەڕ بۆ یەكلاكردنەوەیان رەتدەكەنەوە. ژەنەڕاڵ…
Total
0
Share