حكومەتی هەرێم لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتەوە دوا هەڵوێستی راگەیاند

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی راسپارد لە پەیوەندیی بەردەوامدابن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەرەكان لە هەرێم، تا لە زووترین كاتدا، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی رێكارەكانی جێبەجێكردنی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی عێراق كرا تایبەت بە ماددەی 12 لە یاساكە تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و لە لایەن كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت خرایەڕوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە هەمواركردنەوەی یاساكە دەكات و بەهەنگاوێكی گرنگی لە قەڵەمدا بە ئاراستەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كە بەهۆی راگرتنیەوە، زیانێكی زۆر بەر بودجەی گشتیی كەوتووە، ئەنجومەنی وەزیران پابەندیی خۆی بە هەمواری یاساكە دووپاتكردووەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی راسپارد كە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەرەكان لە هەرێم، تا لە زووترین كاتدا، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە لایەن سۆمۆ دەستپێبكاتەوە و داهاتەكەشی بخرێتەوە خزمەتی خەزێنەی گشتیی فیدڕاڵییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی:کارمان بۆ ئەوەکردووە پەرە بە توانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ  سۆوفی ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و دۆچێسی ئێدینبێرگ…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە هاتوونەتە شارەکە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی باس لە هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری شیعە دەکات لە ئێرانەوە، بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەست گەشتوگوزاری…
Total
0
Share