ئیدارەی خۆسەر: مەترسیی لەسەر ژیانی سەدان هەزار دانیشتووی کۆبانێ هەیە

ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بانگەوازێکی بەپەلەدا بۆ گەلی کورد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڵێت، “ئەو گەمارۆ خنکێنەرەی خراوەتەسەر کۆبانێ، شارەکەی گەیاندۆتە لێواری کارەساتێکی مرۆیی راستەقینە کە مەترسیی لەسەر ژیانی سەدان هەزار کەسی مەدەنیی بێتاوان درووست کردووە.”

ئیدارەکە جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا دەکاتەوە بەمەبەستی کردنەوەی رێڕەوێکی سەلامەت بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و چارەسەرکردنی بـ.ـریندارەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوانی گەمارۆدراوی کۆبانێ.

داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دەستبەجێ و بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ وەستاندنی هـ.ـێرشەکانی سەر کانتۆنی جزیرە، کە هـ.ـەڕەشە لە سەقامگیری و ئارامیی هاوڵاتییانی مەدەنی دەکەن.

لە پەیامێکیشدا بۆ گەلی کورد ئیدارەی خۆسەر جەخت لەسەر پێویستیی بەرخۆدان دەکات و داواش دەکات، “هەموو هەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی گەلەکەمان بە قـ.ـوربانیدان و خۆڕاگریی بەدەستیهێناوە و بەرگریی لە داهاتووی نەوەکانی داهاتوو بکرێت کە بە ئازادی و کەرامەتەوە ژیان بکەن.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share