گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە بارزان خنکا

كرێكار بووە و تەمەنی 18 ساڵە

لە سنووری دەڤەری بارزان گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان لەكاتی مەلەكردندا خنکا.

بەیار باڵەکی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، گەنجێك كە بەمەبەستی کرێکاری ڕووی لە ناوچەکە کردووە و، دواتر بەمەبەستی خۆفێنکكردنەوە سەردانی زێی گەورەی کردووە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە دەڤەری بارزان، بەهۆی نەشارەزایی و نەزانینی مەلەوانی خنکا.

وتیشی، “گەنجەکە ناوی (عەلى حسێن) تەمەن 18 ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە، بەڕەگەز کوردی ڕۆژئاوای کوردستانە”.

لەئێستادا تیمەکانی مەلەوانی سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن.

وتەبێژەكەی بەرگریی شارستانی سۆران ئەوەشی ئاشکراکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە 11هەمین ڕووداوی خنکانە لە سنووری هەر چوار قەزاکانی (سۆران، چۆمان، ڕواندز و مێرگەسۆر) تۆماردەكرێت.

بابەتی پێشتر

قەدەغەی هاتوچۆ ڕانەگەیەندرا.. بەستنی ماسك لە شوێنە گشتییەكان و دامەزراوەكان دەسەپێنرێت

بابەتی دواتر

دوای ڕۆشتنی ئیکسۆن مۆبیل عێراق دەیەوێت کۆمپانیایەکی دیکەی ئەمریکی شوێنیبگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share