لە هەولێر کەسێکی بە رەگەز ئێرانی بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکی بە رەگەز ئێرانی بە تۆمەتی بەکارهێنانی دراوی ساختە دەستگیرکرا.
باس لەوەشدەکات، تۆمەتبارەکە لە یەکێک لە فرۆشگاکان بە دۆلاری ساختە مۆبایلی کڕیبوو و ویستبووی بڕێک دراوی ساختە ساغبکاتەوە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی بڕێکی تر پارەی ساختەی لابوو و دەستی بەسەردا گیرا.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، داواکارین لە هاوڵاتییان لەکاتی مامەڵەکردندا دڵنیابن لەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن ساختە نییە، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لەو جۆرەش، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس بکەن بە ژمارە (066104).