خۆپیشاندەرێک: کەسانێک دەیانەوێت ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بگۆڕن و گرژی دروستببێت

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان بەردەوامە و یەکێک لە خوێندکارەکانی ناو خۆپیشاندانەکە دەڵێت، کەسانێک دەیانەوێت ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بگۆڕن و گرژی دروستببێت.

یەكێك لە نوێنەرانی خوێندكاران لەکاتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکەدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە پێنج داواکاریمان هەیە، ئەو داواکارییانەمان جێبەجێبکەن داواکاریی دیکەمان نییە، هیچ خوێندکارێک لەخۆڕا نەهاتووە بۆ خۆپیشاندان”.

وتیشی، “خوێندکارەکان بۆ ئەوە هاتوون لەبەردەم پارێزگا خۆپیشاندان بکەن بەڵام ئێستا کەسانێک ئاراستەی خۆپیشاندانەکەیان گۆڕیوە بۆ ناوبازاڕ و سەرا بۆئەوەی گرژی دروستببێت و خۆپیشاندانەکە بڵاوەی پێبکرێت”.

داوای لە خوێندکاران کرد بەئارامی بەردەوامبن بەبێ ئەوەی هیچ گرژییەک دروستبکرێت و وتی، “تائێستا بەباشی هێناومانە با ئاراستەکەی نەگۆڕدرێت”.

بابەتی پێشتر

ڕێكخراوی بەدر هەڕەشدەكات: ئەنجامی هەڵبژاردن وڵات بەرەو لەناوچوون دەبات

بابەتی دواتر

چاکەکردن بۆ خەڵکە یان بۆ خودا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share