بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن: دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەکەین

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەگەڵ رەزامەندی بەغداد، دەست بە دابەشکردنی پاداشتەکە دەکەین.

ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە بەسەر کارمەندانی سەرسندووقەکاندا دابەشبکرێت، هاتووەتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی پارەکەوە بانکی (تی بی ئای) چاوەڕێی رەزامەندی بەغدا دەکات بۆ خەرجکردنی بڕە پارەکە.

وتیشی، هەر کاتێک بەغداد رەزامەندی بدات لەسەر خەرجکردنی بڕی پاداشتەکە، راستەوخۆ ئێمە لە رێگای 18 بانکەوە دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کارمەندانەی فەرمانبەری حکومەتن بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن، و ئەو کارمەندانەش کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن، سەبارەت بەو کارمەندانەشی کە (ئێدەگ – ئیحتیات) بوون و کارییان نەکردووە، ئەگەر فەرمانبەر بن 50 هەزار و ئەگەر دەرچووی پەیمانگا و زانکۆ بن بڕی 100 هەزار وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیزەت سابیر: هەرێمی کوردستان خاوەنی یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتییە و هیوادارم لە خزمەتی هاوڵاتیاندا کاری تێدابکرێت

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان خاوەنی یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتییە و باشترین جۆری گازی هەیە”. عیزەت…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لەسەر ئەنجامدانی سەرپێچی دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا

هاتوچۆی هەولێر دەست بەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت کە سەرپێچی هاتووچۆیان پێئەنجامداوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share