چین باجی لەسەر چەند بەرهەمێکی ئەمریکی راگەیاند

حکومەتی چین رایگەیاند، باجی گومرگیان لەسەر خەڵوز و غازی ئەمریکی داناوە.

بەپێی بڕیارەکەی حکومەتی چین، رێژەی باجی گومرگی سەر خەڵوز و غازی ئەمریکا بە رێژەی 15% دەبێت، جگە لەوەش رێژەی 10% ی باجی گومرگی لەسەر نەوتی خاو و کاڵا هاوردەکراوەکانی دیکەی ئەو وڵاتە دەبێت.

ئەم هەڵوێستەی چین، وەک کاردانەوەیەک بوو بۆ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر کاڵا چینییەکان لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە.

لەگەڵ ئەوەی چین بڕیاری مامەڵەکردنی هاوشێوەی لەگەڵ ئەمریکا داوە، بڕیاریشە لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی سکاڵای لە دژ تۆماربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share