(ڤیدیۆ) بایرن میونشن سێ خاڵی لە بەرلین داماڵی و گەڕایەوە لووتکە

لە یارییەکی بەهێز و یەکلاکەرەوەدا، یانەی بایرن میونشن بردنەوەی بەرامبەر هێرتا بەرلین تۆمارکرد، ئەو ئەنجامەش لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئەڵمانیای گرتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی (30)ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای “ئەلیانز ئارینا” میوانداریی هێرتا بەرلینی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی تۆماس توخێل کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “باڤاری” لە خولەکەکانی 69، 79 لەلایەن سێرج گنابری و کینگسلی کۆمانەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە، بایرن میونشن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (62) خاڵ و بە جیاوازی خاڵێک بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند لووتکەی ڕیزبەندیی بوندس لیگای گرتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ماوەی ساڵێكدا هیچ قسەیەكی نەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share