هاندەرانی فەنارباخچە لە دژی ئۆکرانیا سروودی پوتین-یان وتەوە

بەهۆی دژایەتیکردنی یاریزانانی یانەی داینەمۆ کیێڤی ئۆکرانی و تێکەڵکردنی وەرزشی بە جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، ئەگەر هەیە یانەی فەنارباخچەی تورکی سزا بدرێت.

لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی فەنارباخچەی تورکی لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی داینەمۆ کیێڤی ئۆکرانی بووەوە، یارییەکە (2-1) لە بەرژەوەندی ئۆکرانییەکان کۆتاییهات.

یاریزانی داینەمۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا، ئەوەش هاندەرانی یانە تورکییەی تووڕەکرد، بەو هۆیەوە هەموو بەیەک دەنگ سروودێکیان وتەوە، کە بە شان و باڵی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا-دا هەڵدەدات.

https://twitter.com/coope125/status/1552439790276333568

سەرچاوەکان پێیان وایە، بەو هۆیەوە ئەگەر هەیە یانە تورکییەکە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوە سزا بدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share