ڤیدیۆ: لە ئاسمانەوە جاڵجاڵۆکە دەبارێت

لە رووداوێکی سەیروسەمەرەدا لە شارۆچکەی ساو تۆمی داس لیتراس لە ویلایەتی میناس گرایسی بەرازیلی ژمارەیەکی زۆر لە جاڵجاڵۆکە لە ئاسمانەوە کەوتنە سەر زەوی.

کەوتنەخوارەوەی ژمارەیەکی زۆر لە جاڵجاڵۆکە لە یەک کاتدا بەشێک لە هاوڵاتییانی ناوچەکەی ترساندووە و گرتە ڤیدیۆی رووداوەکەش بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە.

کایرۆن باسۆس کە شارەزایەکی بایلۆجییە دەڵێت، ئەمەی روویداوە رووداوێکی ئاسایی و سروشتیی جاڵجاڵۆکەکانە، کاتێک روودەدات لە کاتی زاووزێکردنیاندا لە بەرزاییەکەوە تۆڕێکی گەورە دروست دەکەن و تێیدا کۆدەبنەوە.

مێیینەی جاڵجاڵۆکەکان شتێکیان هەیە کە spermatheca ی پێدەوترێت، بەهۆیەوە تۆوی نێرەی جاڵجاڵۆکەکانی تێداکۆدەکەنەوە و بەو هۆیەوە زاووزێدەکەن.

بە وتەی ئەو شارەزای بایلۆجییە، هاتنی با لەکاتی دروستبوونی ئەو تۆڕەدا بە ئاسمانەوە وا دەکات تۆڕەکەیان بپچڕێت و هەر یەکەیان و بەلایەکدا بڵاوببنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نزیکەی دوو هەزار کارمەند دووردەخاتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی هەزار و 900 کارمەند دووردەخاتەوە. میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دوای کڕینی کۆمپانیای گەیمینگ…
Total
0
Share