کچێکی ئەمریکی خاوەنی درێژترین زمانە

کچێکی ئەمریکی خاوەنی درێژترین زمانە و دەڵێت ئەم حاڵەتەی لە باووباپیرانییەوە بۆ ماوەتەوە.

کچێکی ئەمریکی بە ناوی ئەدریان لویس لە ویلایەتی میشیگان یەکێکە لە خاوەن درێژترین زمانەکانی جیهان، بە شێوەیەک زمانی درێژە کە دەتوانێت بیگەیەنێتە ئاستی چاوی.

ئەدریان تەنها کەسی خێزانەکەی نییە کە خاوەنی زمانێکی درێژە، بەڵکو چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەی هەمان حاڵەتییان هەیە، بەڵام زمانی ئەم لە هی ئەوانی دیکە درێژترە.

ئەدریان رایگەیاندووە، “کاتێک منداڵ بوو، شەرمم لەو زمانە درێژەم دەکرد، بەڵام ئێستا متمانەی تەواوم بە خۆم هەیە، دەمەوێت ناوم لە کتێبی گینز بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆماربکرێت”.

نازناوی خاوەن درێژترین زمان لە کتێبی گینز بە ناوی کەسێکەوە تۆمارکراوە کە درێژی زمانی 9.9 سانتیمەترە.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەمجار کارتی سپی لە تۆپی پێدا بەکارهێنرا، واتای چییە؟

بابەتی دواتر

"سوڵتان" شکستیهێناوە، پێڵاوەکانی هەڵدەواسێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share