ئەگەر بە دەنگی جوینی خواردن بێزار دەبیت ئەوا ئەم نەخۆشییەت هەیە

هەندێک کەس بە زەحمەت دەتوانن لەگەڵ کەسێکدا دابنیشن کە دەنگی جوینی خواردنیان دێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەک بەناوی میسۆفۆنیا یان هەستیاری بە دەنگ.

تووشبووانی میسۆفۆنیا هەست بە بێزاری و بێدەسەڵاتی دەکەن لە بەرامبەر ئەو دەنگەی لە خوردنی کەسێکەوە دەیبیستن، زۆرجار ئەمە دەبێتەهۆی تێکچوونی پەیوەندی و هاوڕێیەتی.

ئەکرێت تەنها دەنگی جوین هۆکار نەبێت بۆ ئەو حاڵەتە، هۆکار و دەنگی تریش هەن وەکو خڕەخڕ و دەنگی هەناسەدان.

تا زۆر لەم دواییانەدا نەخۆشەکان بە بێدەنگی لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا دەژیان، چونکە بە باشی تێنەگەیشتبوون، تاوەکو لە ساڵی 2001دا وەک جۆرێک تووشبوون بە هەستیاری ناوێکی لێنرا.

جەین گریگۆری، مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت، ” میسۆفۆنیا زیاترە لە بێزاربوون بەهۆی هەندێک دەنگەوە، بەڵکو هەستکردنە بە گیرخواردن یان بێدەسەڵات”.

توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆرد و کۆلێژی کینگز لەندەن ئەنجامدراوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ گروپێک لە 772 کەسی پێگەیشتوو لە بەریتانیا ئەنجامداوە.

داوایان لێکرا هەستەکانیان سەبارەت بە چەندین دەنگی جیاوازی رۆژانە دەربڕن.

لەو ژمارەیە 142 حاڵەتی “نیشانەی بەرچاو”ی میسۆفۆنیای دۆزیەوە، کە دەکاتە نزیکەی لەسەدا 18.4.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهیدكردنی نیاز دەرگەڵەیی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانیمانە

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بە رێژەی 80% سەرپێچیی کەمکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share