سه‌در نەجەف بە چەكدارەكانی پاكدەكاتەوە

موقته‌دا سه‌در پێی وایە پارێزگای نەجەف پێویستی بە هەڵمەتێكی پاككردنەوە هەیە، بۆیە  فەرمانی بە هێزە چەكدارەكانی سەر بە ڕەوتەكەی كرد، لەو پارێزگایە و بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی، هەڵمەتێكی پاككردنەوە ئەنجامبدەن.

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در لە تویتێكدا نووسیویەتی، وەك ئەوەی لە نزیكەوە چاودێریی كردووە، پارێزگای نەجەف پێویستی بە هەڵمەتێكی فراوانی پاككردنەوەیە، بۆیە فەرمانی بە ئەندامانی هێزی “سەرەیا سەلام” كردووە، هەریەكە لە شوێنی خۆیەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی، بەشداری لە هەڵمەتی پاككردنەوەی پاشماوە و پیسییەكان بكەن، تا ڕوویەكی جوانتر بدەن بە پارێزگای نەجەف.

سه‌در داواكارییەكەی بەستووەتەوە بە نزیكیی یادی چلەی ئیمام حوسێن و ئەگەری بوونی سەردانیكەرێكی زۆری ئایینزای شیعە و تێپەڕینیان لە نەجەفەوە بەرەو كەربەلا.

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داواشیكردووە هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌كه‌ نەبێتە هۆی بێزاركردنی كه‌سانی دیكه‌، لەكاتی پاككردنەوەكەشدا جلی سەربازی نەپۆشن و ئاڵا بەرزنەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 دەوڵەتی یاسا: مالیکی تاکە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند، مالیکی تاکە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران. عەباس بەیاتی، سەركردەی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاسی هەڵوێستی شێخ قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەم بۆ پاڵپشتیکردنی قەوارەی دەوڵەتی عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی قەیس خەزعەلی بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share