ئەمریکا 73 ملیار دۆلاری بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان داوەتە عێراق

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت، “73 ملیۆن دۆلارمان بۆ هاریکاری لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی عێراق کردووە”.

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، “ئامانجی حکومەتی عێراق پشتگیریکردنی کۆمەڵگا و حکومڕانی ناوخۆیە وەک ئەوەی هاوبەشی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە عێراق دەیەوێت”.

دەشڵێت، “لە ڕێگەی پرۆگرامی عێراق پێکەوە، 73 ملیۆن دۆلارمان بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە دابینکردووە بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکاری کۆمەڵگەی مەدەنی بکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا داوا لە سودانی دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بەردەوامی دابەشبكرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، پێویستە بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكرێت، هاوكات هەناردەی نەوت…
Total
0
Share