ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی لە هەوڵی کوشتن رزگاریانبوو

پۆلیسی ئەمریکا دەستگیرکردنی چەکدارێکی راگەیاند، کە پلانی کوشتنی چەند بەرپرسێکی کابینەکەی دۆناڵد ترەمپی داڕشتبوو.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، رۆژی دووشەممە پۆلیسی کاپیتۆڵ گەنجێکی دەستگیرکردووە، کە چەقۆیەک و مۆلۆتۆڤێکی پێبووە.

ئاشکراشیانکرد، تۆمەتبارەکە ناوی رایان ئینگلیشە و لە ماساچۆستسەوە هاتووە، پیلانی دانەوە وەزیری بەرگریی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکوژێت.

پێش چەند رۆژێکیش گەنجێک کە لە بیستەکانی تەمەنیدا بووە دەستگیرکرا کە لە تیکتۆک بانگەشەی کوشتنی ترەمپی کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا کۆتاییدێت بەڵام لە ئەرکەکەی دەمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، سەرەڕای تەواوبوونی ئەرکەکەی، بەڵام تۆم باراک لە سوریا و عێراق لە ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت. مارکۆ…
Total
0
Share