كۆبوونەوەكانی تایبەت بە هەمواری یاسای بودجە دەستپێدەكەنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستدەکەنەوە بە کۆبوونەوەکانیان بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی یاسای بودجەی گشتی.

حسێن موئنس، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەكەیان کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە بۆ تاوتوێکردنی بڕگەی تایبەت بە هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی یاسای بودجەی گشتی.

وتیشی، “لە یاسای بودجەدا، تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان بە شەش دۆلار دیاریكراوە، بەڵام ئەو هەموارکردنەوەیەی کە لەلایەن حکومەتەوە نێردراوە، تێچووەکەی بە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاریکردووە”.

لە رەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەدا، داوادەکرێت حکومەتی ناوەند تێچووی دەرهێنانی 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بدات، ئەو پەرلەمانتارە وای وت.

پێشتریش جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران هۆشداریدا لەوەی بەهۆی ناکۆکی لەسەر ماددەی 12ـی رەشنووسی یاسای بودجە؛ ئەگەری دواکەوتنی پەسەندکردنی یاساکە لەئارادایە.

رەشنووسی ماددەی 12ی یاسای بودجە، قەرەبووکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. ڕەیان کلدانی،…
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكدا دوو كەسیان دەستگیركرد كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای…
Total
0
Share