لە شاری سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکردوو دەڵێن: “خێمەی ناڕەزایەتیی هەڵدەدەین”.
دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، بەردەوامدەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی تا داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێن، کە خۆیان دەبیننەوە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و پێدانی مووچەی مانگی 12 کە ماوەی دوو مانگە حکومەتی هەرێم دابەشینەکردووە.
وتیشی، هەڵبژاردنی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان وەک شوێنی گردبوونەوەکە، بە مەبەستی وەرگرتنی یاداشت و داواکارییەکانمانە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ خێمەی ناڕەزایەتی هەڵدەدەین و گردبوونەوەکە بەردەوامدەبێت، هەروەها ژمارەیەک چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەین.