کەشناسیی هەرێم: یەکێک لە بوومەلەرزەکانی ئەمڕۆ بە دووریی 66کم لە بەنداوی دەربەندیخان تۆمارکراوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “یەکێک لە بوومەلەرزەکانی ئەمڕۆ بە دووریی 66کیلۆمەترلە بەنداوی دەربەندیخان تۆمارکراوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک نزیک سنوورى نێوان عێراق-ئێران بەدووریى 14کیلۆمەتر لە قەزای کەلار و لە دووریی 22کم لە قەزای خانەقین و هەروەها بە دووریی 66کیلۆمەتر لە بەنداوی دەربەندیخان تۆمارکرا.

وتیشی، بوومەلەرزەکە لەڕێگەی تۆڕى بوومەلەرزەزانیى هەرێمى کوردستانەوە تۆمارکراوە. ئەمڕۆ دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ پێنج بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لە سنووری خانەقین، کەلار و کفری تۆمارکراون.

بەپێی راگەیەندراوی کەشناسیی عێراق، بەهێزترین بوومەلەرزەیان گوڕەکەی 4.8 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و لاوازترینیشیان گوڕەکەی 2.8 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕێكی گواستنەوەی كۆچبەرانی كورد دەستگیركرا
پاسپۆرتی دیپلۆماسی و فڕۆكەی تایبەتیان بەكارهێناوە

دەسەڵاتدارانی ئەوروپا تۆڕێكی قاچاخچیی ئەوروپییان ئاشكراكردووە كە كۆچبەرانی نایاسایی كوردیان بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا گواستووەتەوە بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی…
Total
0
Share