هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، خێرایی رێگەپێدراو لە رێگایەک لە 60ەوە دەبێت بە 80کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەڕێوە بەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە کە خێرایی رێگەپێدراو لە رێگای سێبیران لە شەقامی 100 مەتری تاوەکو فەرماندەیی زێڕەڤانی لە 60 کیلۆمەتر بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەرزکرایەوە.
دەشڵێت، “ئەم بڕیارە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6ی ئێوارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.